تابلۆی “ئۆتۆمبێلە کشتوکاڵییەکان” دەگۆڕدرێن

هاوكاتی دەستكردن بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی كرێ بە تابلۆی سیستمە نوێیەكە، هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، تابلۆی “ئۆتۆمبێلە کشتوکاڵییەکانیش” دەگۆڕدرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “لەگەڵ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی کرێ (تاکسی و پاس) بۆ سیستمی تابلۆی تازە، ئەمڕۆ لە هاتوچۆی هەولێر دەستکرا بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلە کشتوکاڵییەکانیش”.

بەپێی بڕیارەكە، تابلۆی گشت ئۆتۆمبێل و ئامێر و سوارڕۆ كشتوكاڵییەكان دەگۆڕدرێن بە تابلۆی سیستمی نوێ و بەوەش تا ئێستا ئۆتۆمبێلی تایبەت، بار، كرێ و كشتوكاڵی تابلۆكانیان گۆڕاون بۆ سیستمی نوێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنرا

لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 12ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەژمارکردنى خزمەتیان…
Total
0
Share