دوو گەراجی نایاسایی لە کەرکوک داخران

بە بڕیاری پارێزگاری کەرکوک دوو گەراجی نایاسایی داخران کە پارەیان لە شۆفێری بارهەڵگر وەرگرتووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، بە بڕیاری رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، دوو گەراجی سنووری کەرکوک داخران کە رۆژانە بڕی پێنج هەزار دیناریان لە شۆفێری هەر بارهەڵگرێک وەرگرتووە کە چووەتە ناو شارەکە.

باسی لەوەش کرد، خاوەنی گەراجەکان بەبێ ئەوەی هیچ رێگەپێدانێکیان هەبێت ئەو کارەیان کردووە، بۆیە بە بڕیاری پارێزگاری کەرکوک داخران.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم وادەی یەکەم بارانی ئەمساڵی راگەیاند

بابەتی دواتر

وڵاتێکی فرە دوورگەیە و خاوەنی خاکێکی زۆرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share