کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بە (1- 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

لە راگەیەندروەکەدا هاتووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە  .

بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 26

سلێمانی : 24

دهۆک : 25

کەرکوک : 28

هەڵەبجە : 25

زاخۆ : 25

سۆران : 23

حاجی ئۆمەران : 17

گەرمیان : 30

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا چارەنووسی مووچە پاشكەوتكراوەكان لەكاتی خانەنشینبوونی فەرمانبەراندا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ماوەی خزمەتیان بە كۆتادێت…
Total
0
Share