سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا: بارودۆخی دارایی وڵاتەکەمان زۆر مەترسیدارە

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، بارودۆخی دارایی وڵات لەوپەڕی مەترسیدایە و داوای هەموو داتاکانی کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە.

میشێل بارنیەر، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی فەرەنسا لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ”ئامانجی من دۆزینەوەی رێگایەکە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو بارودۆخە راستبکەمەوە و ئاستی ژیانی فەرەنسییەکان باشتر بکەین لە کاتێکدا بووین بە وڵاتێک کە زۆرترین بارگرانی باجی لەسەرە”.

پێشتر سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی فەرەنسا لە 5ی ئەیلول لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و جەختیلەوە کردەوە، ”ئەم بارودۆخەی هێنراوەتە ئاراوە شایەنی زیاترە لە چەند سزایەک و پێویستی بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی هەیە”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی سودانی زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share