بەهۆی دڵخۆشبوونی بە کشانەوەی بۆریس جۆنسن پێشکەشکارێک لەکارەکەی دوورخرایەوە

بەهۆی دڵخۆشبوونی بە کشانەوەی بۆریس جۆنسن لە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، پێشکەشکارێکی تەلەفزیۆنی لە کارەکەی دوورخرایەوە.

چیرۆکەکە لەوێوە دەستپێدەکات، مارتین کرۆکسال، پێشکەشکاری بەرنامەی (The Papers) ی کەناڵی BBC، لە دوای چەند خولەکێک لە هەواڵی کشانەوەی بۆریس جۆنسن لە رکابەرییەکانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پەخشی راستەوخۆدا وتی، “ئایا رێگەپێدراوم کە بەم شێوەیە دڵخۆش بم؟ باشە، منیش دڵخۆشم”.

لە دوای ئەم لێدوانەش بەرپرسانی کەناڵەکە بەهۆی شکاندنی بنەماکانی بێلایەنی بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو پێشکەشکارەیان لە کارەکەی راگرت.

دواتریش کرۆکساڵ رایگەیاند، “بەهۆی ئەوەی پێکەنینم هات سزادراوم”.

ئەمە یەکەمجار نییە بەهۆی شکاندنی رێساکانی بێلایەنی کارمەندانی ئەو کەناڵە بەریتانییە سزا دەدرێن، پێشتریش پێشکەشکارێکی دیکە بەهۆی دژایەتی کردنی لیز ترەسەوە چەند جارێک داوای لە دژ بەرزکراوەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

هاوسەری ترسناکترین سەركردە بناسە

بابەتی دواتر

"جیاببەرەوە و مامەڵەكەی لەسەر ئێمە".. بانگەشەیەك بۆ تەلاق دەنگدانەوەی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share