دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە راگەیەندراوێکدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە هاتنەناوەوەی بارە تەماتە دەکات بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان و دەڵێت ئێمە پابەندین بە رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ.
پێگەی رەسمی دەروازەکە دەڵێت، “ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە باری تەماتە دێتە ناو هەرێمی کوردستانە، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەهەموو شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و دوورە لە راستییەوە.
باس لەوەشدەکات، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنن بەهیچ جۆرێک لە دەروازەکەیانەوە باری تەماتە نەهاتووەتە ناو هەرێمی کوردستان، ئێمە لەبەڕێوەبەرایتیمان بەهەموو شێوەیەک پابەندین بە رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ.