حكومەت لەناوجەرگەی وشكەساڵیدا بیر لە دروستكردنی بەنداو دەكاتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاشکرایکرد، نۆ بەنداوی ستراتیژیی گەورە لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و پلاندانانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە، نوێنەری سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش بەشداربووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دروستکردنی بەنداو و پرۆژەی ئاودێریی ستراتیژیی گەورە بە سیستمی ppp کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ واڵادەکرێت بەمەبەستی پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵی تایبەت بۆ دروستکردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێرییەکە.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت، “ئەو پرۆژانە بەشێکن لەو هەڵمەتەی وەزارەتەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزارەتەکانی دیکە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی دەستیپێکردووە”.

وەزارەتەكە ژمارەی بەنداوەكانیشی ئاشكراكردووە، كە بەنیازە دروستیان بكات، دەڵێت، نۆ بەنداوی ستراتیژییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکانی خۆراک: هەر خۆراکێک شیاوی خواردن نەبوو دابەشی نەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی سەبەتەی چوارەمی خۆراکی بە داتای مانگی 6ـی 2026 بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ماددە خۆراکییەکانی…
Total
0
Share