پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل کەسێک دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا گیرا”.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئۆتۆمبێلێكی لە شاری هەولێرەوە دزیوە و هێناویەتیە شاری سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
باس لەوەش دەکات، “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا بگیرێت كە تۆمەتبار دزیبووی”.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە”.