سێ كەس بەتۆمەتی دزینی 28 مۆبایل دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی دزینی 28 مۆبایلی گرانبەها و بڕێك پارە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن دوو خاوەن دوکانەوە سکاڵا تۆمارکرا کە دزیان لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست لەسەر تۆمەتباران، توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێن.

تۆمەتباران بڕی 500 هەزار دینار و 28 مۆبایلی گرانبەهایان لە جۆرەكانی ئایفۆن، سامسۆنگ و هواوی دزیوە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران (ف.ن.أ.)، (ك.ن.أ.) و (س.م.أ.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو کەلوپەلانەی پێشتر دزیبوویان، هەروەها لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گەیشتونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە لایەنە کوردییەکانن گەیشتوونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە دەکەین

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەتوندی هێرشی سەر بارەگایەکی پێشمەرگە ئیدانەدەکەین”. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە…
Total
0
Share