قوباد تاڵەبانی: بایۆمەتری گەورەترین پرۆژەی بە داتاکردنی حکومڕانییە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پرۆگرامی بایۆمەتری یەکەمین و گەورەترین پرۆژەی بە داتاکردنی حکومڕانییە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكدا رایگەیاند، پرۆگرامی بایۆمەتری یەکەمین و گەورەترین پرۆژەی بە داتاکردنی حکومڕانییە لە هەرێمی کوردستان و بناغەی حکومەتی ئەلیکترۆنییە. لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیۆن تۆمار هەیە و بەردەوام روو لە زیادبوونە.

دەشڵێت، “بایۆمەتری واتا داتای دروست و تەواو دەربارەی مووچەخۆران بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ناوەندیی و رێکخستنەوەی سیستمی میلاکات بەشێوەیەکی پێشکەوتوو”.

پێشتریش دەربارەی گرنگیی پرۆژەی بایۆمەتری، جێگری سەرۆك وەزیران ئەوەی خستەڕوو، پێش سیستمی بایۆمەتری نە دەمانزانی كێ فەرمانبەرە، نە دەمانزانی مووچە بە كێ دەدەین، نەشماندەزانی كێ دوو مووچەی هەیە و كێ بندیوارە و بەبێ بایۆمەتری نە كێشەی مووچە لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەبێت، نە حكومەتی ئەلیكترۆنی دێتە ئاراوە.

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵای هەرێم: لە چەند رۆژی داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: کەشوهەوا جێگیر دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا جێگیر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی وبومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە بە…
Total
0
Share