بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و بەغداد دەستگیرکرا.. چاودێریی کڕیاریان دەكرد

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند، كه‌ له‌ پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ به‌غداد و شاره‌كانی هه‌رێم كاریان…
Total
0
Share