بافڵ جەلال تاڵەبانی: میکانیزمێک دەدۆزینەوە بۆ چارەسەری کێشەی خوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، دوای هەشت کاتژمێر کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری خوێندکاران گوێیان لە داواکارییەکان کردووە و میکانزمێک دەدۆزنەوە بۆ چارەسەری کێشەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری خوێندکاران ڕایگەیاند، “گوێمان لە هەموو داواکارییەکانیان گرتووە و ئەوان هەموو داواکارییەکانیان ڕەوایە، بۆیە زیاتر بەدەم ئەو کێشانەوە دەچین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، “دەبوو حکومەت باشتر ئاگاداری کێشەی خوێندکاران بێت، بەڵام ئێمەش لە حزب چارەسەرێک دەدۆزینەوە و گوێمان لە هەموو داواکارییەکان گرتووە”.

سەبارەت بە چاکسازییەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “چاکسازییەکان بەردەوامە و حزب هەڵساوەتەوە و زیاتریش هەڵساوەتەوە”.

سەبارەت بە کوژرانی موراد کانی کوردەیی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند،”هەر کەسێک بکوژرێت و هەر حزبێک بێت پێمان ناخۆشە، یەکێتی بێت یان هەر کەسێکی دیکە بێت، بە فەرمی داوام لە قوباد تاڵەبانی کردووە لیژنەی لێکۆڵینەوە ئامادەبکات لەسەر ئەو بابەتە، بۆمان دەرکەوێت هەر کەسێک نایاسایی کوژراوە دڵنیابن لێکۆڵینەوەی خۆمان دەکەین.”

بابەتی پێشتر

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید سێ خاڵی له‌ ئیشبیلیه‌ داماڵی و له‌ لوتکه‌دا جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانی- یەوە

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو زانیاریی لەبارەی دەستگیركردنی دوو مەفرەزەی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
Total
0
Share