حەج و عومرەی هەرێم دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج وعومرەی هەرێم ڕەتیدەكاتەوە هیچ عومرەکارێکی کوردستان لە ئۆتێلەکانی مەكکە دەركرابێت، بەهۆی ئەوەی “پارەیان پێ نەمابێت”.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ عومرەکارێکی کوردستان لە ئۆتێلەکانی مەککە دەرنەکراوە و سەرلەبەری ئەو هەواڵەنەشی بڵاوكراونەتەوە هەڵبەستراوە.

جەختیشی كردووەتەوە، ئەو عومرەکارانەی لە ڕێگەی هێڵی فڕۆکەوانیی (فلای بغداد)ەوە گەشتیان کردووە هەموویان لە وادەی خۆیان گەڕاونەتەوە و دەگەڕێنەوە.

لەبارەی هەبوونی کێشە لە گواستنەوەی عومرەكارانیش باس لەوەكراوە، “بەهۆی زۆری وەرگرتنی عومرەکاران لە سعودیە فشارێکی زۆر کەوتوتە سەر فرۆکەخانەكان کە بووەتە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە عومرەکارانی وڵاتی دیکەیش گەشتەکانیان دوابخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشـ.ـتنی هاوڵاتییەکەی باکووری کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکرا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەرمـ.ـی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە یەکێک لە هۆتێلەکانی سلێمانی دۆزرایەوە، تۆمەتـ.ـباری سەرەکی رووداوەکـ.ـە دەسـ.ـتگیرکرا. سەرچاوەیەکی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: کەللەی بارهەڵگرێک بەسەر فیتەرێکدا کەوت و گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان گیانلەدەستدانی فیتەرێکی راگەیاند کە کەللەی بارهەڵگرێک کەوتبوو بەسەریدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە…
Total
0
Share