لەبارەی خانەوادەی شەهیدانەوە بڕیاردرا و مووچەکانیان زیاددەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق، موژدەیەک بە خانەوادەی شەهیدان دەدات و رایدەگەیەنێت، مووچەكانتان لە 500 هەزارەوە كرا بە یەك ملیۆن و 200 هەزار دینار.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ”لە دانیشتنی ژمارە 11ی ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق ژمارە 2ی ساڵی 2016 دەنگی رەهای بەدەستهێنا و توانیمان شەهیدانەی شەهیدەكانی هەرێم بخەینە ناو ئەم پڕۆژەیە یاسایە”.

دەشڵێت، ”كاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ گواستنەوەی خشتەی مووچەی هەموو شەهیدانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان كە لە دەرەوەی هەرێم شەهید بوون تاوەکو مووچەكانیان بخرێتە سەر عێراق و گۆڕانكاری مووچەكەشیان لە 500 هەزارەوە دەبێت بە ملیۆنێک و 200 هەزار دینار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا” وردەکاریی رووداوی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک لە کاتی دەستگیرکردنیدا بڵاودەکاتەوە”

دوێنێ لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ لە کاتی دەستگیرکردنی گیانیلەدەستدا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئومێدەوارم ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە…
Total
0
Share