گۆران قادر: زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە.

گۆران قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی و ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگا كردووە و ئەو ئامارەش تاوەكو دوێنێ بووە كە لە هەرێمی كوردستان جەژن تەواوبووە.

وتیشی، “لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەمڕۆش جەژن بووە و تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیەش پشووە و چاوەڕواندەكرێت ژمارەی سەردانیكردنی گەشتیاران روو لە زیادبوون بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: ئەگەر هەرێم داهاتی نانەوتی رادەست نەکات بەغداد مووچە نانێرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێم داهاتی نانەوتی رادەست نەکات بەغداد مووچە نانێرێت. هەرێم کەمال…
Total
0
Share