رێبوار تەها: کەرکوک لەبەردەم شۆڕشێکی خزمەتگوزاریدایە

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی پارێزگاری کەرکوکدا هاتووە، “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2725ـی کوردی و یادی راپەڕینی ساڵی 1991ـوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی عێراق بەگشتی و پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوک دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەورۆز لە کەرکوک هەمیشە هەڵگری پەیامی ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان بووە، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان پەیامی نەورۆز بە هەند وەربگرین و دەرگا بەڕووی چارسەرکردنی گرفتەکاندا بکەینەوە.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، “کەرکوک لەبەردەم شۆڕشێکی خزمەتگوزاریدایە، خەڵكى داوای خزمەتگوزاریی باشتر و بوژانەوەی ئابوری و ئارامی و ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەن، ئێمەش لەگەڵ برایانمان لە حکومەتی خۆجێی، بەبێ وچان کار بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە دەکەین و دەیکەین بە واقع”.

دەشڵێت، لەم دۆخەدا داوادەکەم هەموو لایەکمان لەپێناو کەرکوکدا بەرپرسیارانە مامەڵەبکەین و پێکەوە پارێزگاکە بکەین بە نمونە لە جوانی و پاکی و ژیانی پێکەوەیی.

رێبوار تەها باسیلەوەشکرد، “جارێکی دیکە نەورۆزتان پیرۆزبێت، هیواخوازین لە كەشێكی خۆشی بەهاردا و کورد و عەرەب و تورکمان و کلدوئاشور پێکەوە وەک برا ئەو بۆنەیە جوانتر و پیرۆزتر بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس شیرین دەبێت

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە، ئیدی کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس زۆر شیرین دەبێت، هەر…
Total
0
Share