ئێستا” وردەکاریی رووداوی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک لە کاتی دەستگیرکردنیدا بڵاودەکاتەوە”

دوێنێ لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ لە کاتی دەستگیرکردنی گیانیلەدەستدا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاند، لیكۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

هەژار ئەحمەد، برای (سەهەند) ئەو مێردمنداڵە تەمەن 17 ساڵەی دوێنێ شەممە گیانیلەدەستدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “براکەم دوێنێ لەگەڵ چەند گەنجێکی دیکە لە گەڕەکی سەرچنار بە شەڕ هاتووە، لە دوای ئەوەی دەستگیریان کردووە هەڵاتووە و جارێکی دیکە دەستگیریان کردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوە کرد، ” لە بنکەی پۆلیس بە ئێمەیان وت لەو کاتەی پۆلیسەکان شوێنی کەوتوون، براکەم لە شوێنێکی بەرز کەوتووەتە خوارەوە و زەبری بەرکەوتووە”.

باسی لەوەش کرد، “ئێمە گومانمان لە چۆنێتی مردنی براکەم هەیە،دەمانەوێت بە بەڵگەوە هۆکاری مردنەکەیمان پێبڵێن”.

لە بارەی هەمان رووداوەوە، سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “رووداوەکە دوێنێ شەممە روویداوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە لەبارەی وردەکارییەکەیەوە، لە دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی ئاشکرایدەکەین”.

 

بابەتی پێشتر

یەكەم بوتڵی ئاوی هاوڕێی ژینگە خرایەڕوو

بابەتی دواتر

تەنۆلکەکانی ناو هەوا هۆکارن بۆ جەڵتەی لەناکاو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share