لە قەزای رواندز، گەشتیارێک کە لە شوێنێکدا گیریخواردبوو رزگارکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە هاوڵاتییەکی خەڵکی هەولێر بەناوی (ئەیمەن ئیدریس) لەخەرەندی رواندز بەهۆی مەترسیی شوێنەکەوە گیریخواردووە.
دەشڵێت، دوای ئاگادارکردنەوە تیمێکی بنکەی بەرگریی شارستانیی رواندز دەرچوون بۆ شوێنی رووداو، توانرا رزگاربکرێت.
لە راگەیەندراوەکەی بەرگریی شارستانیی سۆراندا هاتووە، بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، ئەو هاوڵاتییە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی جزدانی پارەوە چووەتە ئەو شوێنەوە، بەڵام گیریخواردووە.