رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن و نووسراوكرا

بەمەبەستی خێراكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان كرد.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە و داوا لە شارەوانییەكان دەكات ئەگەر زەویی بەكارهێنانی نیشتەجێبوون لە سنووری شارەوانییەكان هەبوو و بەپێی ماستەر پلانی پەسەندكراو بەردەست بوو پاڵپشت بە ماددەی 5 لە رێنمایی ژمارە یەكی وەزارەت، نەخشەی كەرتی بۆ ناوچەكە ئامادەبكرێت.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەو شارەوانییانەی كە ماستەپلان (نەخشەی بنەڕەتی)پەسەندكراویان نییە پێویستە پێشنیازی شوێنی گونجاو لە سنووری شارەوانی یان فراوانكردنی شارەوانی بكەن.

دەشڵێت، “ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت لەسەر رووبەری 200 مەتر چوارگۆشە دەبێت لە سنووری سەرجەم شارەوانییەكاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: لە سنووری عەربەت هاووڵاتییەک لە کاتی ڕنینی کاڵەکدا ئۆتۆمبێل لێیدا و گـ.ـیانیلەدەستدا

لە سنووری ناحیەی عەربەت، هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای شارەزوور لە کاتی ڕنینی کاڵەکدا، بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە گـ.ـیانیلەدەستدا. مقەدەم ئاری…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نامەیەک داوای پشکی چوار مانگی هەرێم لە حکومەتی عێراق دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، کۆبووەوە و لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە،…
Total
0
Share