پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دووی مامۆستایان جێبەجێدەكرێت

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دووی مامۆستایان لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت، جەختیشدەكاتەوە زەوی بۆ دروستكردنی یەكەكان تەرخانكراوە و تەنها چەند ڕێكارێكی كارگێری ماوە و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
عەبدولواحید محەمەد، جێگری ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو پڕۆژە نیشتەجێبوونانەی بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان دروستدەكرێن، مامۆستایانیش دەتوانن سوودمەندببن و وەكو یەكێتیی مامۆستایان پڕۆژەی تایبەت بە خۆمان بۆ مامۆستایان هەیە.

ئاشكرایكرد، پێشتر لە هەولێر، سلێمانی و گەرمیان یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروستكراون و بڕیارە لە شاری سلێمانی شاری دووی مامۆستایان جێبەجێبكرێت و زەوی بۆ تەرخانكراوە و چەند ڕێكارێكی كارگێری ماوە كە لە بەرژەوەندیی مامۆستایان جێبەجێدەكرێت و وەجبەی یەكەم 1950 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروستكراون بۆ قۆناغی دووەم كەمتر دەبێت و یەكەكان دەدرێتە مامۆستایان كە سوودمەندنەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
Total
0
Share