ئەمڕۆ لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێندرێت

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ‏ئەمڕۆ لە سلێمانی نرخی هەرسێ جۆرەكەی بەنزین بە شێوەیەكی بەرچاو هەرزانتر دەبن.‏

لەبارەی هۆكاری دابەزینی نرخی بەنزینەوە، بەهمەن شێخ قادر وتی، نرخی بەنزین لە بۆرسەی جیهاندا دابەزیوە. هەروەها هاتنی بەنزینی 690 و 800 دیناری هۆكارێكی ترە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین لە سلێمانی.

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا ئاشكرایكرد، ئەم ماوەیە خواست لەسەر بەنزین كەمە و ئەم سێ هۆكارە وایانكردووە نرخی جۆرەكانی بەنزین لە سلێمانی داببەزن.

بەپێی زانیارییەكان، پێدەچێت هەرزانبوونی بەنزین بەم شێوەیە بێت، نۆرماڵ 100 دیناری لێببێتەوە، موحەسەن ‏‏75 دینار و سوپەریش 50 دینار هەرزانتر بن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: لە ئێستادا رۆژانە 17 بۆ 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان سیستمی پریپەید…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك گلەیی و نیگەرانییەكانی پەروەردەی هەرێمی گەیاندە كازمی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانی و داواكارییەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی گەیاندووەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share