توێژینەوەیەک: چوار جۆری خۆراک ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاددەکەن

توێژینەوەیەکی نوێ چوار جۆری خۆراک ئاشکرادەکات کە زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە لە جۆری دووەم زیاددەکەن.

توێژینەوەکە ئاماژەی بە بەرهەمە ئاژەڵییەکانی وەک گۆشتی پرۆسێسکراو، ژەمە ئامادەکراوەکان، خواردنەوە بە شەکر شیرینکراوەکان و ئەو خواردن و خواردنەوانەی بە جێگرەوەکانی شەکر شیرین دەکرێن، کردووە کە سەرچاوەن بۆ مەترسییەکە.

توێژەری سەرەکیی توێژینەوەکە رەچەڵ باتەرهام، لە زانکۆی لەندەن دەڵێت، “توێژینەوەکە پشتڕاستیدەکاتەوە کە ئەو خۆراکانەی بە بەرزیی رێژەی شەکر ناسراون هەموویان وەک یەک نین لەڕووی مەترسییە تەندروستییە پەیوەندیدارەکانەوە”.

توێژەران شیکارییان بۆ ئەو خۆراکانە کردووە کە رێژەیەکی بەرزی شەکریان تێدایە کە نزیکەی 312 هەزار کەس لە هەشت وڵاتی ئەوروپییەوە بەشداربوون بەتێکڕا بۆ ماوەی 11 ساڵ بەدواداچوونیان بۆکراوە.

رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی بەریتانی، ئاشکرایکردووە، توێژەران هەر 10% زیادبوونێکی ئەو خۆراکانەی رێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە پەیوەستیان کردووە بە زیادبوونی 17%ی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.

باتەرهام دەڵێت، نان و ئەو خواردن و خواردنەوانەی شەکریان تێدایە بەشیکی سەرەکین لە ژیانی زۆرکەسدا، پێموایە پێویستە جیاوازتر مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و خواردنیان کەمبکرێتەوە وەک پیزا و بەرگر یان خواردنەوە شەکردارەکان”.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەیە کە کەمکردنەوەی خواردنی پرۆسێسکراو و گۆڕینی بە خۆراکی تەواو و پرۆسێس نەکراو مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە.

 

بابەتی پێشتر

لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی دواتر

دوایین قسەی سەرنشینانی ژێردەریایی تیتان پێش تەقینەوەی ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share