لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیاریکی دەرکرد سەبارەت بە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و دەڵێت، “کاروان و کەژاوەی لەدوای یەک و درێژی ئۆتۆمبێل کە هاتوچۆی گشتی تێکبدات و رێگا بگرێت لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا قەدەغەیە”.

لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی، هەموو کاندید و قەوارە و هاوپەیمانییەکان و هەوادار و پشتیوانەکانیان پابەنددەکات بە پاراستی ئارامیی و ئاسایش و سەقامقیری گشتییەوە لە کاتی بانگەشەدا.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەڵگرتنی چەک و نمایشی سەربازی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە.

هاوکات، داوا دەکات لە هەر رووداو و دۆخێکی نەخوازاراودا هەمووان پەنا بۆ دادگا و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دامەزراوە رەسمییەکان ببە و لە هەر رووبەڕوووبەوە و هێرش و تۆڵەکەردنەوەیەکی کەسی و کۆیی، خۆیان بەدووربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
شیروان میرزا
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر بانکەکان

ئەندامێکی خولی پیشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر…
Total
0
Share