كۆنترین بوونەوەر یادی 190 ساڵەی لەدایكبوونی دەكاتەوە

دوورگەی سانت هیلینا كە دەكەوێتە باشووری زەریای ئەتڵەسی بۆنەی ساڵیادی لەدایكبوون بۆ كۆنترین بوونەوەری زیندووی جیهان دەكاتەوە، كە كیسەڵێكی گەورەیە بەناوی (جوناسان) و دەگاتە تەمەنی 190 ساڵی، بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی (سی ئێن ئێن).

ئاهەنگەكە بۆ ساڵیادی جۆناسان بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبێت، كە لە ماڵی حاكمی دورگەی سانت هیلینا نیشتەجێیە و بە هەرێمێكی سەر بە بەریتانیا ئەژماردەكرێت.

هەر بەو بۆنەیەوە دەسەڵاتدارانی دوورگەكە “زنجیرەیەك پۆستەری یادگاری”یان چاپ كردووە.

بەپێی راپۆرتێك تۆمارێكی فەرمی نییە سەبارەت بە لەدایكبوونی جوناسان، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە 1832 لەدایكبووبێت، لە دوورگەی سیشل لە ساڵی 1883ەوە هێنراوە وەك دیارییەك بۆ حاكمی دوورگەكە لەو ماوەیەدا.

بەڵام مات جوشوا، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری دوورگەكە باوەڕی وایە كیسەڵەكە تەمەنی 200 ساڵ بێت.

 

راپۆرتەكە لە تۆماری پێوانەیی گینس-ەوە گواستیەوە كە جوناسان بە كۆنترین كیسەڵ دادەنرێت.

جوناسان كە یەكێكە لە بەناوبانگترینەكانی دوورگەكە لەگەڵ سێ كیسەڵی دیكە بە ناوەكانی دیڤید، ئیما و فرێد دەژین.

كیسەڵێكی دیكە پێش جوناسان هەبوو كە لانیكەم ماوەی 188 ساڵ ژیا، خاوەندارێتییەكەی دەگەڕایەوە بۆ خێزانی شاهانە لە تونگا، لە ساڵی 1777 لەلایەن جیمس كۆك-ی بەریتانی دۆزرایەوە و ساڵی 1965 مرد.

بابەتی پێشتر

لەزگەیەکی پزیشکیی نوێ دەتوانێت ژیانی مرۆڤ رزگار بکات

بابەتی دواتر

رۆیتەرز: بەشار ئەسەد دیداری لەگەڵ ئەردۆغان رەتکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share