تایبەت بەو دایکانەی لەدەرەوە کاردەکەن.. پێنج ئامۆژگاری بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگیی ژیانت

زۆرینەی ئەو دایکانەی لەدەرەوە کاردەکەن هەستدەکەن ناتوانن بەتەواوی بە ئەرکەکانیان هەستن، بەوهۆیەشەوە تووشی فشاری دەروونیی توند دەبن، لێرەدا چەند ئامۆژگارییەک بۆ چارەسەرکردنی کەمی کات و ڕانەگەیشتن بە ئەرکەکان لەلایەن دایکانەوە دەخەینەڕوو.

یەکەم: ڕێکخستنی کات

ژیانی دایکان بە بەرپرسیارێتیی قورس تەنراوە، لە ئاگاداربوون لە تەندروستی و پەرەپێدانی خۆیان، ڕێکخستنی کاری خێزان و لایەنی کۆمەڵایەتی هەروەها گرنگیدان بە کارەکەی لەدەرەوە، ئەم بەرپرسیارێتییە زۆرە وادەکات دایکان ناچاربن خشتەی ڕۆژانە بۆ کارەکانیان دابنێن و دەرفەت بۆ بەفیڕۆدانی کات نەهێڵنەوە.

دووەم: کاری دایکان لە دوورەوە “کار لە دەرەوەی ئۆفیس”

لەلایەکی دیکەوە ئەو دایکانەی کە لە ماڵەوە و لەدووری شوێنی کارەکەیان کاردەکەن پەیوەستدەبن بە ژمارەیەکی زیاتر لە پابەندبوون بە ئەرکەکانی ماڵەوە ئەمەش وادەکات زیاتر سەرقاڵییەکانیان زیاتر ببێت، بۆیە ئامۆژگاریی دایکان دەکرێت سەرەتای ڕۆژ لەکاتی نەبوونی منداڵەکانیان گرنگیی بە ئەرکەکانیان پەیوەست بە کارەکەیان بدەن تاوەکو کاتەکانی دیکەیان بۆ گرنگیدان بە منداڵ و خێزانەکانیان بمێنێتەوە.

سێیەم: مۆبایلەکەت دەتوانێت هاوکارێکی باشبێت

هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی ئالارمی مۆبایل بۆ هەر ئەرکێک کە لە ئەستۆتدایە، بەمجۆرە دەتوانیت کاتی پێویست بدەیت بە هەر ئەرکێک بەبێ بەفیڕۆدانی هیچ کاتێکی زیادە.

چوارەم: ڕەتکردنەوەی هەر پێشنیازێک لەدەرەوەی خشتەی کاتەکەت ئەگەر زۆر گرنگ نەبوو.

پێنجەم: بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی لەکاتەکاندا پێویستە هەندێک ئەرکی کەسانی دیکە لەخۆت دوورخەیتەوە، یان داوای هاوکارییان لێبکەیت.

بابەتی پێشتر

لە نەورۆزدا لە سلێمانی هیچ حاڵەتێكی تەقە و شەڕ تۆمارنەكراون

بابەتی دواتر

چۆمسكی: تێکۆشانی گەلی کورد ئیلهامبەخشە و سەردەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share