كۆمپانیای OpenAI نوێترین وەشانی زیرەكیی دەستكرد رادەگەیەنێت

كۆمپانیای OpenAI نمونەیەكی نوێی زیرەكیی دەستكردی راگەیاند و دەڵێت، تایبەتمەندیی زۆر باش بۆ بەكارهێنەران دەستەبەردەكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كۆمپانیاكە بڵاویكردووەتەوە نمونە نوێیەكە (o1) زۆر پێشكەوتووترە بەراورد بە نمونەی (GPT-4o) كە پێشتر رایگەیاند، هەروەك شەش هێندە زیرەكترە بەراورد بەوەی پێشتر و، دیزاین كراوە بۆ چارەسەری بابەتەكانی پەیوەست بە بوارەكانی بەرنامەڕێژی، فیزیا، كیمیا و بایۆلۆجی.

كۆمپانیاكە رایگەیاند، نمونە نوێیەكە دەتوانێت بەشێوەیەكی باشتر مامەڵە لەگەڵ بابەتەكانی پەیوەست بە كاروبارە فەلسەفییەكان بكات و، پشت بە رێچكەیەكی نوێ دەبەستێت كە پێیدەوترێت فێربوونی بەهێزكراو یان (Reinforcement learning).

لەمیانەی تاقیكردنەوەی ئامادەكاری لە ئۆلۆمپیادی بیركاریی نێودەوڵەتی، OpenAI o1 شیكاریی 83%ی بابەتەكانی بەشێوەیەكی راست ئەنجامدا، لەكاتێكدا GPT-4o تەنها نزیكەی 13%ی شیكار كرد.

كۆمپانیاكە لە پێگە رەسمییەكەیەوە بڵاویكردەوە كە نمونەی نوێی (o1) دیزاین كراوە بۆ بەسەربردنی كاتی زیاتر لە بیركردنەوەدا بەر لە وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی بەكارهێنەر و، بە بەكارهێنانی ئەم نمونەیەش، وا دەردەكەوێت كە (OpenAI) توانای شیكاری و چارەی ئەو بابەتانەی هەبێت كە چەندین هەنگاویان پێویستە، وەك بابەتە بیركاری و بەرنامەسازییە ئاڵۆزەكان.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دابەشكردنی ئارد و بەشەخۆراكەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق: بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاى تویته‌ر كێشه‌ى وه‌ستانى تۆڕه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركرد

كۆمپانیای تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕاگیراوه‌، به‌ڵام لە ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ ده‌توانن به‌كاری…
Total
0
Share