لەبارەی دابەشكردنی ئارد و بەشەخۆراكەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەكاریی كراوە بۆ دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراك و هەشتەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دابەشكردنی شەشەم بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا بەكۆتاهاتووە و ئامادەكاریكراوە بۆ دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراك كە ماددەخۆراكییەكان لە كۆگاكاندان و ئامادەن هەر كاتێك بڕیاردرا دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت.

وتیشی، “بۆ دابەشكردنی هەشتەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا ئامادەكاری دەكرێت و گەنم بۆ سایلۆكان دابیندەكرێت كە بكرێتە ئارد و دواتر رێگای بریكارەكانەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت

لەسەر راسپاردەی‌ نووسینگەی‌ قوباد تاڵەبانی‌، داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەسەر راسپاردەی نووسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی‌…
Total
0
Share