بۆ دروستکردنی خانوو و باڵەخانە لە گڵی مەریخ خشت دروستدەکرێت

 

تیمێک لە زانایانی بۆشایی ئاسمان لە پەیمانگای هیندی بۆ زانستەکان، بەهاوکاریی ڕێکخراوی توێژینەوەی هیندی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی هیندی، هەوڵی پەرەپێدانی ڕێگایەک دەدەن بۆ دروستکردنی خشت لە گڵی سەر هەسارەی مەریخ بەمەبەستی دورستکردنی باڵەخانە لەسەر ئەو هەسارەیە، کە دەکرێت مانەوەی مرۆڤ لەسەر هەسارە سوورەکە ئاسان بکات.

بەپێی ئەو ڕێگەیەی مانگی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، دروستکردنی خشتەکە بە تێکەڵکردنی بەکتریا، یۆریا و کلۆریدی نیکڵ دەبێت لەگەڵ گڵی هەسارەی مەریخ، تێکەڵەکە دەتوانرێت بەهەر شێوازێک کە ویستی لەسەربێت دورستبکرێت.

تویژینەوەکە باس لەوەدەکات، لەماوەی جەند ڕۆژێکی کەمدا بەکتریاکان کاردەکەن لەسەر گۆڕینی یۆریا بۆ بلوری کاربۆناتی کالسیۆم، ئەو بلورانەش وادەکەن پێکهاتەی خشتەکە بەتەنیشتیەکەوە هاوشێوەی چیمەنتۆ یەکبگرێت.

پێشتر هەوڵ هەبووە بۆ دروستکردنی خشت لە گڵی سەر مانگ بە بەکارهێنانی ڕێگای هاوشێوە، بەڵام هەوڵەکان وەک ئەمەی ئێستا سەرکەوتوو نەبوون.

لەوبارەیەوە ئەلوک کومار مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی ئەندازەی میکانیکی لە پەیمانگای هیندی بۆ زانستەکان دەڵێت، پێکهاتەی خۆڵی سەر هەسارەی مەریخ تا ئاستێکی زۆر ئاسنی تێدایە، ئەوەش یارمەتیدەرێکی باشە و ڕێگرە لە گەشەکردنی بەکتریا لەناویاندا هەرئەوەش هۆکارە بۆ هەنگاوەکان بەئاراستەی سەرکەوتن.

ژمارەیەکی زۆر توێژینەوە هەن بۆ زانینی کاریگەرییەکانی بەرگەهەوای مەریخ و هێزی ڕاکێشانی هەسارەکە لەسەر توانای ئەو خشتانە، بەهۆی ئەوەی بەرگەهەوای مەریخ 100 جار لە بەرگەهەوای زەوی قورسترە، هەروەها زیاتر لە 95%ی دووانە ئۆکسیدی کاربۆنە ئەوەش وادەکات بەکتریا جۆراوجۆراکان بەخێراییەکی زۆر گەشەبکەن.

ئەلوک کومار دەڵێت، “هەموومان سوورین لەسەر  هەنگاونان بەوئاراستەیە و بەکارهێنانی هەسارەیەکی دیکە بۆ بونیادنان، ڕەنگە ئەوە زوو ڕوونەدات و ماوەیەکی زۆری بوێت بەڵام هەموو مرۆڤایەتی و زانایان بۆ ئەوە بە چڕی هەوڵدەدەن”.

بابەتی پێشتر

"ڕیکۆردشکێن" وردەکاری گرێبەستی نێوان لیڤەرپوڵ و نونێز

بابەتی دواتر

شاژنە ئیلیزابێس دەبێتە دووەمی ئەو پاشایانەی درێژترین ماوەی حکومڕانییان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share