دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق: بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 7:14 خولەکدا بوومەلەرزەیەکی بچووک کە گوڕەکەی 2.6 پلە بووە لە سلێمانی روویداوە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بە دیاریکراوی بوومەلەرزەکە لە دووری 10 کیلۆمەتر لە باکووری شاری سلێمانی روویداوە.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی نزمی پلەی بوومەلەرزەکەوە کە 2.6 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتری ژێر زەویدا روویداوە، لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە هەستی پێنەکراوە.

هاوکات، هیچ بوومەلەرزەیەکی دیکە لە پێش خۆی و دوای خۆیدا تۆمارنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەداخەوە چاودێری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەین

وتەبێژی حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر سنوری سوریا و ئوردن دەرکرد و دەڵێت بەداخەوە چاودێەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی…
Total
0
Share