لەبارەی مووچەوە دارایی دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ زامنكراوە و سەرجەم مووچەكان دەدرێن.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەرێم بكەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەكی هەبووە كە دەكرێن چارەسەربكرێن و بەشێكی دیكەی تێبینییەكان پێویستیان بە روونكردنەوە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “ئەوەی گرنگە تا كۆتایی ئەمساڵ پارەی تەواو بۆ مووچەی مووچەخۆران زامنكراوە و سەرجەم مووچەكان دەدرێن”.

بابەتی پێشتر

زانکۆی سلێمانی جارێکی دیکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

كەشێكی پاییزی و بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share