حكومەت لەبارەی دامەزراندنەوە بڕیاری دا

ڕاوێژكارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لێدوانێكی نوێی لەبارەی دامەزراندنەوە دا و دەڵێت، پەیوەندیی بە بودجەوە نییە.

هەیسەم جبوری ڕاوێژكاری هونەریی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، جێگیركردنی ئەو فەرمانبەرانەی بە گرێبەست كاردەكەن، لەگەڵ پیشەوەرانی تەندروستی و كەرتی پزیشكی و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان و یەكەمەكان، پەیوەست نییە بە بودجەوە و بەبێ پەسەندكردنی بودجە جێگیردەكرێن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی ناوەندی بڕیاری دا فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێی ڕۆژانە و چەند توێژێكی دیكەی فەرمانبەران بە شێوەی فەرمیی دابمەزرێندرێن و لە پلەكانیاندا جێگیربكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: کارنامەکەی عەلی زەیدی هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستوورییەکانی کورد تێدا نییە

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى گشتیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
Total
0
Share