زانکۆی سلێمانی جارێکی دیکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

زانکۆی سلێمانی جارێکی دیکە پلەی یەکەمی لە رانکینی (AD Scientific Index)دا بەدەستهێنا.

زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی دامەزراوەیAD Scientific Index، هاوشێوەی ساڵی رابردوو، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی عێراق پلەی دووەم بەدەستدەهێنێت.

باس لەوەش دەکات، دامەزراوەی AD Scientific Index، بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی (h-index, i10-index)ی گوگڵ سکۆلەر، هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: ئایا هەموو گرفتەکانی پەروەردە تەنها کورتەڤیدیۆی خوێندکارێکی بنەڕەتییە؟

یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێم سەیرە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵن بەم منداڵەوە، لە کاتێکدا ئێمە گرفتی…
Total
0
Share