حكومەتی عێراق: سبەی موچە دابەش دەكەین

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكرد، سبەی دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، “سبەی چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچەی موچەخۆران.”
هەواڵی دابەشكردنی موچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دوای ئەوە دێت، كە موچەی مانگی ڕابردووی موچەخۆرانی عێراق نزیكەی دوو هەفتە دواكەتووە. لە ڕۆژانی ڕابردووشدا مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران و عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق، دابەشكردنی موچەیان پەیوەستی قەرزكردن كرد و جەختیان دەكردەوە كە تا قەرزنەكەن، حكومەت ناتوانێت موچە دابەش بكات.
لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەدا، بەشێك لە فراكسیۆنە سەرەكییەكانی پەرلەمان لەوانە هاوپەیمانیی فەتح و دەوڵەتی قانون، ناڕەزاییان دەردەبڕی و دژی ئەوەبوون حكومەت قەرزكردن بكات بە مەرجی دابەشكردنی موچە.
بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێكی نوێی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان توانیویه‌تی ببێت به‌ نوێنه‌ری خه‌ڵك و چاودێریی حکومەت بکات؟

بابەتی پەیوەندیدار