لەدوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە بە زمانی کوردی بڵاویکردەوە رایگەیاند، تەواوی کۆبوونەوەکان لەسەر بنەمای یەکدەنگیی نێوان هەردوولا بووە.
مەسعود پزیشکیان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، ئەو ئامانجانەی لە سەردانە سێ رۆژەکەمان بۆ وڵاتی دۆستمان بەدواداچوونمان بۆ کرد لە روانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بوو کە تێیدا 14 یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان هەردوولا واژووکران.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، ئەولەویاتی ئێمە گەیشتنە بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پێوەندی نێوان هەر دوو وڵات، کۆبوونەوەی باش لە عێراق ئەنجام درا کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەردوو وڵات.
جەختیشیکردووەتەوە، ئامانجی گەورەی ئێمە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئوومەتی ئیسلامییە.