تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بە ناوی نوشتەوە 16 ملیۆن دیناری لە کچێک وەرگرتووە

تۆمەتبارێك لە دەربەندیخان دەستگیركرا، كوڕێكی تەمەن 29 ساڵە و 16 ملیۆن دیناری “بە ناوی نوشتە و دوعاوە” لە كچێك وەرگرتووە‌ و پۆلیس دەڵێت، “بەردەوام هەڕەشەی زۆر توندی لە كچەكە كردووە‌ و ترساندوویەتی”.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ‌و خێزان لە سلێمانی، هەواڵەكەی ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، شەوی 22ی ئابی 2022 مەفرەزەیەك لە ئەفسەر و كارمەندانی نووسینگەی دەربەندیخانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ‌و خێزان، تۆمەتبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بە ناوی (ش. ن. ڕ) كە بە ڕەگەز كوردە و تەمەنی (29) ساڵە دەستگیركرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە، “تۆمەتبار بە ناوی نوشتە و دوعاوە بڕی (16) ملیۆن دیناری لە كچێك وەرگرتووە‌ و بەردەوام هەڕەشەی زۆر توندی لێكردووە‌ و ترساندوویەتی، پاش وەرگرتنی زانیاریی ورد و ماندووبوونێكی زۆر، توانرا دەستگیربكرێت‌ و ڕادەستی یاسا بكرێت”.

تۆمەتبارەكە لە دەربەندیخان دەستگیركراوە و ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “دادوەری لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كردووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دەرکرد

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مەدەنیی مانگی تەمموزی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی ڕۆڵیان لە گەیاندنی ئازارەکانی گەلەکەمان هەبووە

جێگری پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، سوپاسی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی دەکەم. شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی…
Total
0
Share