کەشناسیی هەرێم: ناوچە جیاوازەکانی هەرێم تا پێنج پلەی سیلیزی دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەراورد بە پلەی گەرمی دوێنێ یەکشەممە، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و تا پێنج پلەی سیلیزی فێنکتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، و بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم و دابەزینی پلەی گەرمی ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە و دابەزینی پلەی گەرمی سبەی لە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی دەبێت.

لای خۆشیەوە، کەشناسیی عێراق دەڵێت، “هەینیی داهاتوو ئەگەری بارینی باران لە ناوچەکانی باکوور (هەرێمی کوردستان) و هەندێک بەش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەیە”.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی تەقینەوەکەی دووزخورماتوو

بابەتی دواتر

زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق بەڕووی ملیۆنێک و 300 هەزار خوێندکاردا کرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئۆكرانیا گەیشتە ئەمریكا

سەرۆكی ئۆكرانیا گەیشتە ئەمریكا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا…
Total
0
Share