زەڵێ.. كاسبكارێك لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە برینداركرا

بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵە لەنێوان كاسبكارێك و ژمارەیەك چەكدار، كە گوایە سەر بە پەكەكەن، كاسبكارەكە برینداردەكرێت و بەرپرسێكی ئیداری ناوچەكەش دەڵێت، سەرجەم چەكدارەكان دەستگیركراون.

لە گوندی زەڵێ-ی سەر بە ناحیەی هەڵشۆی قەزای پشدەر، ناكۆكی و دەمەقاڵە لەنێوان كاسبكارەكە، كە ژمارەیەك وڵاخی لە ئێرانەوە هێناوە، لەگەڵ ژمارەیەك چەكدار دروستدەبێت، كە دەوترێت چەكدارانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان بوون.

بەكر وەیسی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، چەكدارەكان داوای پارەی گومرگیان لە كاسبكارەكە كردووە و ئەویش نەیداوە، بەهۆیەوە تەقەی لێكراوە و دوو فیشەك بەر قاچی كەوتووە.

وتیشی، “بریندارەكە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ و باری تەندروستی جێگیرە”.

بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم چەكدارەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون، بەبێ ئەوەی ژمارەیان ئاشكرابكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن: هەر لایەنێک بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، هەر لایەنێک بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت ئامانج عەزیز، بەرپرسی…
Total
0
Share