کشتوکاڵی عێراق: هاوردەکردنی مریشکی زیندوو سنوورداردەکرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵ عێراق کۆنتڕۆڵی جوڵەی بەرهەمەکانی پەلەوەری لەنێوان پارێزگاکاندا روونکردەوە و رایدەگەیەنێت، رێگە بە هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر و گۆشتی مریشک لە دەرەوە نادرێت.

سائیر حسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ”وەزارەتمان هاوردەکردنی مریشکی زیندوو سنووردار دەکات بەوپێیەی هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر و گۆشتی مریشک لە دەرەوەی عێراق رێگەپێدراو نییە، بەڵام هاوردەکردنی مریشکی بەستوو دوای پەسەندکردنی رێگەپێدراوە”.

لە بارەی هاوردەکردن لە هەرێمەوە ئەوەی خستەڕوو، ”هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر لە هەرێمەوە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی دیکە رێگەپێدراوە، بەمەرجێک کێڵگە یان پڕۆژەکە پشکنین و بڕوانامەی تەندروستیی ڤێتێرنەری بۆکرابێت، بەڵام هاوردەکردنی گۆشتی مریشک رێگەپێدراو نییە”.

سەبارەت بە هاوردەکردنی هێلکە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق جەختیلەوە کردەوە، ”هاوردەکردنی هێلکە لە هەرێمەوە بەو مەرجەی کە کێڵگەکان بە رەسمی مۆڵەتیان هەبێت و لەلایەن بەشی ڤێتێرنەرییەوە بڕوانامەی تەندروستیی ڤێتێرنەرییان بۆ دابینکرابێت رێگەپێدراوە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی مەولودەوە: پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانە بكەینە بنەمای كاركردن

بابەتی دواتر

بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز نوقمبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ یه‌ك وه‌زاره‌ت مووچه‌ى پێده‌درێت.. وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌

دواى نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌ و سبه‌ینێ مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت…
Total
0
Share