کۆمسیۆن جارێکی دیکە ماوەی تۆمارکردنی کاندیدەکان درێژدەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە ماوەی ناو تۆمارکردن بۆ کاندیدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان درێژدەکاتەوە کە ئەمە دووەم جارە ماوەکە زیاتر لە کاتی دیاریکراوی درێژبکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ماوەی ناو تۆمارکردنی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقیان بۆ ماوەی دوو رۆژ درێژکردووەتەوە.

پێشتر لە 13ی ئەم مانگەدا کۆمسیۆن بۆ ماوەی یەک هەفتە و تاوەکو 20ی ئاب ماوەی خۆتۆمارکردنی کاندیدەکانی درێژکردەوە.

بابەتی پێشتر

مێسی مێژوویەکی نوێی نوسییەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ و پاریس لەسەر داهاتووی مباپی پەلەیانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share