رۆناڵدۆ دۆخی تەندروستیی تێکچووە و نایەتە بەغداد

گەرچی بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ تیمی یانەی نەسر یاریزانی پرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگاتە بەغداد، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە گەشتەکەی هەڵوەشایەوە.

یانەی نەسری سعودی لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا بڵاویکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاپتنی یانەکەمان دۆخی تەندروستیی تێکچووە و تووشی پەتای ڤایرۆسی بووە.

ئاشکراشیکرد، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە پێویستە پشوو وەربگرێت و ناتوانێت بەشداریی گەشتی تیمەکەی بۆ عێراق بکات.

بابەتی پێشتر

لافاو هەزاران هاوڵاتی چەند وڵاتێکی ناوەڕاستی ئەوروپای ناچار بە ئاوارەبوون کرد

بابەتی دواتر

پلەی گەرمیی ئەمڕۆ بەرز و سبەی نزمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share