گەوهەرەكەی تێنسی سەرزەوی وازیهێنا

ڕۆجێ فێدرێری سویسری دواین یاریی خۆی لەگەڵ ڕافایل نادالی ئیسپانی ئەنجامدا و بە یەكجاری ماڵئاوایی لە یاریی تێنسی سەرزەوی كرد.

فێدرێر پێشتر بڕیاریدا كە لە پاڵەوانێتی جامی دەیڤز دواین یاریی خۆی لەگەڵ نادال بكات بە هاوبەشی و دواتر وازدەهێنێت.

فێدرێر پاش یارییەكە ماڵئاوایی یەكجاری كرد و سوپاسی هەموو ئەوانەی كرد كە ڕۆژێك لە ڕۆژان هاوكارییان كردووە.

فێدرێر سوپاسی خێزانەكەی كرد كە هەمیشە لە پشتی بووە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە یاریكردن.

فێدرێر گەورەترین یاریزانی تێنسی سەرزەوی بووە كە بە 36 ساڵی لە پێشەنگی ڕیزبەندی باشترین یاریزانەكانی جیهاندا بێت.

هەروەها تاكە یاریزانە كە 237 هەفتە لەسەر یەك لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2008 لە پێشەنگی ڕیزبەندی بمێنێتەوە.

بە گشتی 103 ناسناوی بەدەستهێناوە دووەم یاریزانە كە زۆرترین ناسناوی هەبێت لە پاش جیمی كونرز كە ئەو 109 ناسناوی بردۆتەوە.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی: سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی و لەگەڵ یاسایەكیش نابین دژ بە بنەماكانی ئایین بێت

بابەتی دواتر

مێسی ڕابەرایەتی ڕیكۆردەكەی ئەرجەنتین دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێمبلی لە بەرشلۆنە نەماوە

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری کارەکانی بەرشلۆنە دەڵێت دێمبلی لای ئێمە نەماوە و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کردووە. ئەلیمانی دەڵێت…
Total
0
Share