کۆمسیۆن لەبارەی چاپکردنی ژمارەیەکی زۆری کاغەزی دەنگدانەوە روونکردنەوە دەدات

لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە 16 ملیۆن کەس مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هەیە، بەڵام زیاتر لە 17 ملیۆن کاغەزی دەنگدان چاپکراوە، کۆمسیۆن لەو بارەیەوە روونکردنەوە دەدات.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا رایگەیاند، کۆمسیۆن لە هەموو هەڵبژاردنێکدا کاغەزی یەدەگ چاپ دەکات، هاوشێوەی هەموو ئەو ئامێر و پێداویستیانەی کە بەکاردەهێنرێن، بەمەبەستی ئامادەبوون بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو.

دەشڵێت، “دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردن کاغەزە زیادەکان بە تەواوەتی پاک دەکرێنەوە و دەچنە کۆگاکان، لەوێ ژمارەی کاغەزی دەنگدانی ناو سندوقەکان هاوتا دەکرێن لەگەڵ ژمارەی دەنگدەرە راستەقینەکان کە لە وێستگەکاندا تۆمارکراون”.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، زیاتر لە 700 هەزار دەنگدەر بەشداری دەنگدانی تایبەتیان کردووە، 16 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانەكەی ئەمڕۆدا هەیە. ​

بابەتی پێشتر

رێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە دەنگدانی ئەمڕۆ

بابەتی دواتر

مێرێنگی گەڕایەوە پێشەنگی لالیگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share