پلەی گەرمیی ئەمڕۆ بەرز و سبەی نزمدەبێتەوە

ئاسمان ساماڵ دەبێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ پلەی گەرمی كەمێك بەرزدەبێتەوە و سبەینێش كەمێك دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و، پلەی گەرمی یەك پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ و خێرایی با-ش مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 39 پلە، سلێمانی 37، دهۆک 38، کەرکوک 40، هەڵەبجە 38، زاخۆ 39، سۆران 36، حاجی ئۆمەران 26 و گەرمیان 40 پلە) دەبێت.

بابەتی پێشتر

رۆناڵدۆ دۆخی تەندروستیی تێکچووە و نایەتە بەغداد

بابەتی دواتر

بنکەی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ: حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران هەڕەشەن لەسەر کۆمەڵگای عێراقی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی هەرێم بە دابەشنەکردنی مووچە بۆمبێکی ئابوری خستووەتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە

پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی هەرێم بە دابەشنەکردنی مووچە بۆمبێکی ئابوری خستووەتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت،…
Total
0
Share