قائیمقامی چەمچەماڵ: جووتیاران زەوییەکانیان بە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەخشیوە

قائیمقامی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “سەرجەم جووتیاران زەوییەکانیان بە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەخشیوە”.

رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەردەوامە و هەنگاو بە هەنگاو گرفتەکان چارەسەرکراون.

باسی لەوەش کرد، هەموو ئەو جووتیارانەی دەکەونە سنووری گۆپتەپە، ئاغجەلەر، قشڵاغ و تەکییە، سەرجەمیان زەوییەکانیان بەخشیوە بە پرۆژەکە و رێکارە ئیدارییەکان جێبەجێدەکرێن.

بەپێی وتەی قائیمقامی چەمچەماڵ، سەرچاوەی ئاوی پرۆژەکە پاککراوەتەوە و لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە پارەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە زیادکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سلێمانی: کەمتەرخەمی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک وەزارەتی داراییە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆمپانیاکانی پاککەرەوە و کۆمەڵەی موختارەکانی سلێمانی سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانییان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان و…
Total
0
Share