100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 149 هەزار و 850 دینارە

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شاری سلێمانی، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 149 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری نابێت، بەهۆی ئەوەی رۆژی شەممەیە، کۆتا خستنەڕووی دۆلاری بانکەکە لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی پێشوودا بوو کە 257 ملیۆن و 345 هەزار و 110 دۆلار بوو.

نزیکەی مانگێک دەبێت، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی تاڕادەیەک جێگیری بەخۆیەوە بینیووە لەنێوان 149 هەزار دینار بۆ 150 هەزار دیناردا و رۆژانە گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا دێت، کە لە چەند سەد دینارێک زیاتر نییە.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای ئینتێڵ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا رێککەوتووە و 3.5 ملیار دۆلاری بۆ دروستکردنی چیپ وەرگرتووە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕی دراودا بە بەراورد بە بەیانی كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. لەكاتی داخستنی…
Total
0
Share