بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ تەنها 4.4 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینە خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق، خشتەی فرۆشی ئەمڕۆ دووشەممەی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندی 252 ملیۆن و253 هەزار و 849 دۆلاری فرۆشتووە.

لەو بڕەی بانکی ناوەندیی فرۆشتوویەتی، تەنها بڕی 4 ملیۆن و 420 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەیە و ئەوەی دیکەی بەشێوەی حەواڵاتی دەرەکی بووە.

بەهای دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆدا هاوتای 147 هەزار دینارە و تا رادەیەک بەهاکەی جێگیری بەخۆیەوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران: وەک شوێنگرەوەی ئۆکرانیا لە ئەرمینیاوە کاڵا هاوردە دەکەین

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن…
Total
0
Share