داوا کراوە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە کرێی تابلۆ ببەخشرێن

ده‌سته‌ی ژینگه‌ داوای بەخشینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرید دەکات لە کرێی تابلۆی ئۆتۆمبێل، ئەوەش دوای ئەوەی بڕیاری هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگیی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمۆبێلی كاره‌بایی به‌ڕێژه‌ی 100% چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەستی ژینگە بڵاویکردەوە، سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هەفتەی رابردوو، داوای له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان کرد كه‌ كاری پێویست ئه‌نجامبده‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگیی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمۆبێلی كاره‌بایی به‌ رێژه‌ی 100% له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بره‌ودان به‌ڕێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نوسراوێکی دیکەدا کە دوێنێ 11ی 9 سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجمونەی وەزیران ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی کردووە، نوسراوێکی دەستەی ژینگەیە بۆ بەخشینی هەردوو ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرید لە کرێی تابلۆ.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە هاوکاری و برایەتیی دۆستەکانمان لەیادناکەین

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوڕێك باوكی بە تاپڕ كوشت

ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناحیەی ژاراوە كوڕێك باوكی بە تاپڕ كوشت. رووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ روویداوە، كاتێك باوک و کوڕەكە…
زیاتر ببینە

“نەوشیروان مستەفا نەخشەی ڕاپەڕینی دانا”
مەلا بەختیار: ڕاپەڕین ‏بۆ ئەوەیە خەونی گەلان بەدیبهێنێت نەك زیادبوونی ناڕەزایی

مەلا بەختیار دەڵێت، یەكێتیی داینەمۆی ڕاپەرین بوو و نەوشیروان مستەفا نەخشەكەی دانا، ‏ڕەخنەش لە دەرەنجامەكانی ڕاپەڕین و حوكمڕانیی…
Total
0
Share