شاهۆ عوسمان: چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە  

جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، “بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە”.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سلێمانی رایگەیاند، ئەو سەردانە دەبێتە هۆی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سلێمانی لە زۆر رووەوە بەتایبەت پارێزگا هاوسنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سلێمانی، و چەند لیژنەیەکمان هەیە کار لەسەر باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە دەکەن”.

روونیشیکردەوە، “سلێمانی و ئێران پەیوەندییەکی مێژوویی و ئابوریی گرنگیان هەیە و دوو دەروازەی نێودەوڵەتی لەنێوانیان هەیە، بۆ پتەوترکردنی بازرگانیی نێوان هەردوولا، لە پلاندایە چەند دەروازەیەکی نوێ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ وڵاتی ئێران بکرێنەوە، ئەوەش بە رەزامەندیی ئێران و حکومەتی فیدراڵی دەبێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆماری ئێران لە سلێمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share