ڕێكخراوێك لەبارەی ئازاردانی ئاژەڵان: پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بگەڕێندرێنەوە ناو سروشتی خۆیان

باخچەی ئاژەڵانی هەولێر

ڕێكخراوێكی بواری ژینگە ناڕەزایی لەبارەی ئازاردانی ژمارەیەك ئاژەڵ لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لەلایەن چەند كەسێكەوە نیشاندەدات و دەڵێت، “پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بگەڕێندرێنەوە ناو سروشتی خۆیان و چیتر بەوشێوەیە نەکەونە بەردەستی مرۆڤی بێویژدان”.

ئەمڕۆ تۆڕی میدیایی ئێستا چەند دیمەنێكی ئازاردانی ژمارەیەك ئاژەڵی لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بڵاوكردەوە، دوابەدوای بڵاوكردنەوەی، باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، بەداخەوە ژمارەیەک گەنج لەکاتی سەردانی باخچەکەیاندا ئازاری ئاژەڵەکانیان دەدەن و سوکایەتییان پێدەکەن.

ڕوونیشیكردەوە، “سەبارەت بەو دیمەنە ناشارستانی و نامرۆڤانەیە ئێمە دڵنیایی دەدەینە سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان کە لەمڕۆوەوە تیمی پارێزەرەکانمان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکەن و ڕووبەڕووی دادگایان دەکەینەوە”.

هاوكات ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پێویستە ئەو کەسانە و خاوەنی باخچەکەش سزابدرێن، ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارەی کەم، ڕێگەبدرێ ئازار بە ئاژەڵ و باڵندەکان بگەیەندرێت، بەتایبەتی ئەو ئاژەڵانەی زیندانیکراون”.

ڕێكخراوەكە داواش لە دەستەی ژینگە و پارێزگاری هەولێر دەکات بەدواداچوون بکەن و بکەرانی ئەو کارە ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە و سزابدرێن.

دوپاتیشیكردەوە، پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بگەڕێندرێنەوە بۆناو سروشتی خۆیان و چیتر بەو شێوەیە نەکەونە بەردەستی مرۆڤی بێویژدان و ئەو کەسانەی بۆ حەز و ئارەزووی خۆیان ئازاریان پێدەگەیەنن.

بابەتی پێشتر

بۆ وەبەرهێنان لە وزەی خۆردا عێراق گرێبەست لەگەڵ دوو وڵاتدا دەكات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: چەندین موڵكی گرانبەها لە سنووری دهۆك لەلایەن كەسانی دەستڕۆیشتووەوە داگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشكردنی زەوی دەستیپێكرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ماڵەكانی لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە كەلار قەرەبوودەكرێنەوە و زەوییان پێدەدرێت. بەپێی…
Total
0
Share