زانیاری نوێ لەبارەی پشووی سبەینێ لە پارێزگای سلێمانی

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەوە ڕووی لە پارێزگای سلێمانی کردووە، پارێزگار دەسەڵاتی داوەتە یەکە کارگێڕی و پەروەردەکان بۆ ڕاگەیاندنی پشوو.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دەسەڵات دراوەتە یەکە کارگێڕییەکان و پەروەردەی قەزا و ناحییەکان، بەپێی کەشوهەوای ناوچەکەی خۆیان پشوو ڕابگەیەنن، بۆ سەلامەتی گیانی خوێندکاران و کارمەندان”.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی پێشبینی كراوە، سبەی دوو شەممە 17ی 1ی 2022 لە باخچەی ساوایان و بازنەكانی یەكی بنەڕەتی، كە ( پۆلەكانی یەك و دوو و سێ ) دەگرێتەوە، دەکرێتە پشوو”.

هاوکات هاوار حەمید، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” پاش راوێژکردن لەگەڵ قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما، پاراستنی تەندروستی مناڵان، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی باخچەکانی مناڵان و بازنەی یەکەمی قوتابخانەکان (یەکەم تا سێیەمی بنەڕەتی) بۆ سبەینێ دووشەممە”.

سەرۆکایەتی شارەوانی کەناروێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” ئاگاداری شۆفێران و دانیشتوانی سنورەکەمان دەکەین کە لە ئێستادا بە هۆی بارینی بەفرەوە ڕێگای سەرەکەی چوارتا کەناروێ و کەناروێ سیوەیل گیراوە بۆ سەلامتی خۆتان بەکاری مەهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم مندالێکی تازە لەدایکبوو لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنێتەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، منداڵێکی تازە لەدایکبوو، لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا – پۆڵەندا دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی چاوەڕوانیی بڕیاری خەرجكردنی بودجەیە

پەرەپێدانی پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی لە چاوەڕوانیی ڕەزامەندیی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانە، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، نوسراویان بەرزكردووەتەوە و…
Total
0
Share